بەردەوامی دزینی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە + وێنە

دووشەممە 15 ئاب 2022 - 13:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=16130

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە فەرمییەکانی سووریا بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک وێنەی نوێ ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا بە دەیان تانکەرەوە نەوتی سووریای بە قاچاخ بۆ وڵاتانی دراوسێ گواستۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) شەممە ١٣ی ئاب بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک وێنە، و بە گێڕانەوە لە پەیامنێری خۆی، بڵاویکردەوە، ئەمریکا ٨٩ تانکەر هەڵگری نەوتی سووریای لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی “ئەلجەزیرە” (باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا) بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە گواستۆتەوە.

لە ٩ی ئاب، وەزارەتی نەوتی سووریا لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەم وڵاتە رایگەیاند، هێزە داگیركەرەكانی ئەمریکی و بەكرێگیراوەكانیان – هێزە كوردییەكانی ناسراو بە “هێزەكانی سوریای دیموكرات” – ڕۆژانە ٦٦ هەزار بەرمیل نەوتی سووریا، یان بە واتایەکی تر نزیکەی ٨٣%ی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی ئەم وڵاتە لە کێڵگە نەوتییە داگیرکراوەکانی ڕۆژهەڵات دەدزن و بۆ بنکەکانیان لە عێراق دەگوازێنەوە.

بەپێی داتاکانی ئەم وەزارەتە، لە سەرەتای شەڕەوە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، کەرتی نەوتی سووریا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی دزینی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە زیانی زۆری بە نزیکەی ١٠٥ ملیار دۆلار بەر کەوتووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە سووریا چەندین جار باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جێگیرن، نەوت و دانەوێڵەی سووریا بە قاچاخ بۆ وڵاتانی دراوسێ دەگوازنەوە.

لە ماوەی دە ساڵی شەڕ دژی سووریا، ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش پشتیوانی لە لایەنە جوداخوازەکانی ئەم وڵاتە کردووە و ناوچە نەوتییەکانی سووریای داگیر کردووە.

“دۆناڵد ترەمپ”، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پێشتر بە ڕوونی ڕایگەیاندبوو کە بوونی سوپای ئەم وڵاتە لە سووریا بەهۆی بیرە نەوتییەکانەوەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *