هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا + ڤیدیۆ

دووشەممە 15 ئاب 2022 - 09:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=16115

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند شوێنێکی نزیک دیمەشق و بەندەری تەرتوس، سێ ئەندامی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، شەوی رابردوو نزیكەی كاتژمێر ٢٠:٥٠، رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەكێک لە باشووری رۆژهەڵاتی بەیرووتی پایتەختی لوبنانەوە هێرشی كردۆتە سەر چەند شوێنێکی نزیک دیمەشق و باشووری تەرتوس. ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا و برینداربوونی سێ کەسی دیکە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

شایانی باسە لە ٢٢ی تەمووزی ئەمساڵیشدا، سوپای رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەکێک لە جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی نزیک دیمەشق و بە هۆیەوە سێ سەربازی سووری گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *