کوژرانی سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ئاب 22 - 22:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=16100

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سەربازێکی دیکەی تورکیا کوژراوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دانی بەوەدانا کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستان سەربازێکی ئەم وڵاتە بە ناوی “عومەر باقرا” کوژراوە. بەپێی راگەیێندراوەکە ئه‌م سه‌ربازه‌ لەئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست داوە.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٤٩ کەس بەرزبوویەوە.

شایانی باسە لە ١٠ی ئەم مانگەش، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی دوو سەربازی سوپای ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام