ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو + وێنە

یەکشەممە 14 ئاب 2022 - 11:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=16070

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی چەکداری گەنجێکی فەلەستینی لە قودسی داگیرکراو، حەوت زایۆنی بریندار بوون کە دوانیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ئاب، فەلەستینییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی “ئەمیر ئەلسیداوی” تەقە لە پاسێک دەکات کە کۆمەڵێک جوولەکەی هەڵگرتبوو و لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە هەڵدێت. دوای ئه‌م ڕووداوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان بۆ ئه‌م گه‌نجه‌ فه‌له‌ستینییه‌ كرد و دواجار دوای شه‌ش كاتژمێر ئه‌نجامده‌ری ​​ئۆپه‌راسیۆنەکە له‌ لایه‌ن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە ده‌ستگیركرا.

فەوزی بەرھوم، وتەبێژی حەماس، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە وەڵامێکی سروشتی بە تاوانەکانی رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە دژی گەل و خاک و شوێنە پیرۆزەکانی ئیسلامی و مەسیحییەکانی فەلەستین و دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ناوبرد، و پیرۆزبایی ئەم ئۆپەراسیۆنەی لە گەلی فەلەستین کرد.

سەرەڕای چالاکی ئەمنی ڕۆژانەی هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی و دەستبەسەرکردنی بەرفراوانی فەلەستینییەکان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک یان بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی، جێبەجێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەریدەخات دەدات کە دۆخی ئەمنی لە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستێکی باشدا نییە.

ئەمیر ئەلسیداوی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *