١٥٠ بنەماڵەی ئەندامانی داعش بۆ کەمپێک لە عێراق گواسترانەوە

شه‌ممه‌ 13 ئاب 22 - 10:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=16060

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەمنی ڕۆژی رابردوو هەینی رایگەیاند: نزیکەی ١٥٠ بنەماڵەی ئەندامانی داعش لە کەمپی ئەلهول لە سووریا بۆ پارێزگای نەینەوا لە عێراق گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، گروپێکی تازە لە بنەماڵەکانی ئەندامانی داعش لەژێر پارێزگارییەكی توندی ئەمنیدا لەڕێگەی دەروازەی سنووری رەبیعە لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا گواستراونەتەوە ناو عێراق.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە: ئەم کەسانە بۆ کەمپی ئەلجەدعە دەگوازرێنەوە، کە ژمارەیان ١٥٠ خێزانە (لەوانە ٦٢٠ کەس) کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

ساڵی رابردوو سەرەڕای دژایەتیی دەسەڵاتدارانی خۆجێی و دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا، حكومەتی عێراق لە چەند قۆناغێکدا دەیان بنەماڵەی عێراقی كە پیاوەكانیان ئەندامی داعشن لە كەمپی ئەلهۆل لە سووریا بۆ كەمپی ئەلجەدعە بۆ نەینەوا گواستبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام