کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هەڵدانی مانگی دەستکردی خەیام

پێنج شه‌ممه‌ 11 ئاب 22 - 08:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=16013

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە هەڵدانی مانگی دەستکردی ئێرانی خەیام کە بە موشەک هەڵگری مانگی دەستکردی ڕووسی بە ناوی “سایۆز”ـەوە لە بنکەی ئاسمانی بایکۆنووری کازاخستانەوە ئاراستەی بۆشاییی ئاسمان کرا.

بەرپرسە ئەمریکییەکە رایگەیاند: ئەمریکا لە هەڵدانی مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە توانای باڵای سیخوڕی، لەلایەن ڕووسیاوە ئاگادارە.

ناوبراو وتی: قووڵبوونەوەی هاوپەیمانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران شتێکە کە پێویستە هەموو جیهان بە هەڕەشەیەکی قووڵ تەماشای بکەن و ئاگاداری بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام