شەهید بوونی دووەم فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە + وێنە

یه‌ك شه‌ممه‌ 7 ئاب 22 - 22:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=15942

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالد مەنسوور، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری ڕەفەح شەهید بوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی ئاب، وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای و شاباک لە ڕەفەح، “خالد مەنسوور”، فەرماندەی ناوچەی باشووری سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی کراوەتە ئامانج. چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی “خالید سەعید مەنسوور” ناسراو بە “ئەبو ڕەغیب” لە هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕەفەح پشتڕاست کردەوە.

خالد مەنسوور لە ماوەی ڕابردوودا توانی بوو لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆری زایۆنیستەکان ڕزگاری بێت. ناوبراو ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەپێدانی ژێرخانی سەربازیی سەرایا قودس، بەتایبەتی لە دروستکردنی موشەکدا هەبوو.

بە شەهید بوونی خالید مەنسوور ژمارەی فەرماندەکانی سەرایا قودس کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رژێمی زایۆنیستی ناسراو بە “الفجر الصادق” بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون بۆ دوو فەرماندە بەرزبوویەوە.

لە ٥ی ئابدا، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی تاوەری فەلەستینیان لە شەقامی شەهیدانی شاری غەززە کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا “تیسیر الجعبری” فەرماندەیەکی باڵا و بەرپرسی ناوچەی باکور و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “سەلام عەبد” و “محەمەد بیوک” لە هێزەکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، لەگەڵ منداڵێکی پێنج ساڵان شەهید بوون، و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .