ئێران: بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و بەرگریکردن لە نیشتمان مافی سروشتی گەلی فەلەستینە

یه‌ك شه‌ممه‌ 7 ئاب 22 - 08:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=15903

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتی و ئیسلامییەکان ئاکام و لێکەوتەکانی پەرەسەندنی قەیران لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستینی بە تەواوی ڕوبەڕوی ڕژێمی ڕەگەزپەرست و داگیرکاری زایۆنیستی کردەوە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوابەدوای هێرشی دڕندانە و شەڕانگێزانەی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی بۆ سەر خەڵکی غەززە کە بووەتە هۆی شەهید بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی سڤیل لەوانە منداڵە بێتاوانەکانی فەلەستینی، بە ناردنی نامەیەک بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و سکرتێری گشتی یەکێتی ئەفریقا، نیگەرانی قووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستای کەرتی غەززە راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێک لە نامەکەیدا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە سایەی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت، ئاکام و لێکەوتەکانی پەرەسەندنی قەیران لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستینی بە تەواوی ڕوبەڕوی ڕژێمی ڕەگەزپەرست و داگیرکاری زایۆنیستی کردەوە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و بەرگریکردن لە نیشتمانی بە مافی ڕەوا و سروشتیی گەلی فەلەستین زانی و جەختی لە پێویستیی هەنگاوی خێرا و یەکلاکەرەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوە لە ئیدانەکردنی رژێمی زایۆنیستی و ڕاگرتنی تاوان و دەستدرێژیەکانی ئەم رژێمە کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .