نەسروڵڵا: ئیسرائیل لە سەر تاوان و کوشتن پێکهاتووە / ئەمریکا لە ئاستی سیاسی و مەیدانی شکست دێنێت

یه‌ك شه‌ممه‌ 7 ئاب 22 - 08:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=15900

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە بە پێی ئەزموون، ئەمریکا لە ئاستی سیاسی و مەیدانی شکست دێنێت، وەک چۆن کە لە ئەفغانستان، عێراق، سەبارەت بە ئێران و وڵاتانی دیکە شکستی هێناوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە نۆیەمین شەوی مانگی موحەڕەم، جەختیکردەوە کە خاڵی لاوازی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، بەرەی ناوخۆیی ئەوانە، ئەزموون ئەوەی سەلماندووە کە ئەمریکا لە بواری سیاسی و مەیدانی شکست دێنێت، وەک چۆن کە لە ئەفغانستان، عێراق، ئێران، یەمەن، سوریا، لوبنان و وڵاتانی دیکە شکستی هێناوە.

ناوبراو وتی کە خۆڕاگری لە لوبنان و فەڵەستین ئەوەی سەلماندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی شکست دێنێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە شەڕی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە، وتی: هەندێک لە ڕژێمەکان دەیانەوێت ئەوە بە ئێمە بڵێن کە ڕژێمی زایۆنیستی کۆتری ئاشتییە بەڵام ئەم ڕژێمە لە سەر کوشتن و تاوان پێکهاتووە.

ناوبراو وتی کە ئامانجی شەڕە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو تاوانانە کە دەیکات، شەڕی دەروونییە، بەڵام خۆڕاگری لە فەڵەستین و لوبنان ئەوەیان سەلماندووە کە سوپای داگیرکار شکست دێنێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: بە لای هەندێکەوە ئەمریکا گەورە و زلهێزە، بەڵام وا نییە، لە دەیەکانی ڕابردوو تووشی شکستی گەورە بووە، لە ڤێتنام، بە سەرشۆڕی لەم وڵاتە پاشەکشەی کرد، ئەوەی کە لە وڵاتانی ئەفغانستان، عێراق، ئێران، سوریا، یەمەن، کوبا، لوبنان، ڤەنزوێلا و وڵاتانی دیکە بینرا، ئەوەیە کە ئەمریکا شکستی هێناوە. ئەزموون ئەوەی سەلماندووە کە ئەمریکا لە مەیدان و سیاسەتدا شکست دێنێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .