هێرشی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا + ڤیدیۆ

یه‌ك شه‌ممه‌ 7 ئاب 22 - 00:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=15892

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانی “لواء شهداء القریتین”یان لە باکوری رۆژئاوای ئەلسخنە لە پارێزگای حومس کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر گردبوونەوەی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەمریکا ناسراو بە “لواء شهداء القریتین” (یەکێک لەو گروپانەی سەر بە تیرۆریستانی جەیش ئەلحۆر) لە پارێزگای حومس.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، لە چوارەم ڕۆژی مانگی ئاب، دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پشکنین، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا حەشارگەی گروپێک لە تیرۆریستانی “لواء شهداء القریتین”یان کردۆتە ئامانج. بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، بارەگای ئەم گروپە دەكەوێتە ناوچەی ئەلتەنف لە رۆژهەڵاتی سووریا و ئەفسەر و هێزە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكاش مەشق و راهێنان و تەیاریان دەکەن.

گرتە ڤیدیۆیەکی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەریدەخات کە هێرشەکە لە ناوچەیەکی بە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای ئەلسخنە لە پارێزگای حومسی سووریا ئەنجام دراوە.

شایانی باسە لە ١٦ی حوزەیرانی ئەمساڵدا پێگەکانی چەکدارەکانی “مغاویر الثوره” لە ناوچەی ئەلتەنف لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن بە هێرشێکی ئاسمانی کرانە ئامانج. چەند رۆژێک دوای ئەم هێرشە، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكا رایانگەیاند كە لە چەند هەفتەی رابردوودا فڕۆكەكانی ڕووسیا چەند هێرشێکیان لە ناوچەی ئەلتەنف لە باشووری سووریا ئەنجامداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .