سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

شه‌ممه‌ 6 ئاب 22 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=15852

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە.

ئەمڕۆ ٦ی ئاب، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی سوپای تورکیا بە ناوی “ڕەشات ئەرگین” راگەیەندرا. ناوبراو به هۆی هێرشی پەکەکە بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازیەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان برینداربووە کە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” بۆ ٤٦ کەس زیادی کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .