سەرچاوەکانی خۆڕاگری: جیهادی ئیسلامی هێشتا مووشەکە دوورهاوێژەکانی بەکار نەهێناوە

شه‌ممه‌ 6 ئاب 2022 - 18:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=15848

پاش هێرشەکانی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بۆ سەر پێگەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک کەرتی غەززە، چەند سەرچاوەیەک لە گرووپەکانی خۆڕاگری ڕایانگەیاند کە ئەو بزوتنەوەیە هێشتا کەڵکی لە چەکە تایبەتەکان و مووشەکە دوورهاوێژەکانی وەرنەگرتووە.

چەند سەرچاوەیەک لە گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پەلەی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی نییە.

ئەو سەرچاوانە لە وتووێژیان لە گەڵ کەناڵی المیادین ڕایانگەیاند کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەوڵ دەدات ئەم شەڕە بەردەوام بێت تا بەرەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لاواز بکرێت و پەلەی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕەکە نییە.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، تا ئێستا بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کەڵکی لە مووشەکە دوورهاوێژەکان و چەکە تایبەتەکانی خۆی وەرنەگرتووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *