دابەزاندنی ئاڵای کۆماری ئازەربایجان لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە لەندەن + ڤیدیۆ و وێنە

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 16:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=15762

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان هێرشی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە لەندەن ڕاگەیاند.

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک چالاکوانی ئایینی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو سنووردارکردنەی کە حکومەتی باکو بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە کۆماری ئازەربایجان سەپاندووە هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە لەندەن و ئاڵای ئەو وڵاتەیان لە باڵیۆزخانەکەدا هێناوەتە خوارەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان بە توندڕەوی ئایینی ناویان بردووە.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی باكو، بەشێک لەو كەسانە چوونەتە ناو سنووری باڵیۆزخانەكە، بەڵام دوای بە ئامادەبوونی هێزەكانی پۆلیس، ژمارەیەکیان دەستگیركراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئازەرنیوز، لەم ڕووداوەدا کارمەندانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان زیانیان پێ نەگەیشتووە و لە لایەن پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانە سەر بە گروپێک بە ناوی یەکێتی خزمەتکارانی مەهدی بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *