هەوڵی شکستخواردووی ئازەربایجان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەرەباغ + نەخشەی مەیدانی

پێنج شه‌ممه‌ 4 ئاب 22 - 11:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=15668

لە هەوڵێکی سەرنەکەوتوودا ڕۆژی دووشەممە ١ی ئاب، سوپای ئازەربایجان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی قەرەباغ لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارە ئەرمەنی و ئەو بەشەی سوپای ئەرمینیای دا کە لەو ناوچەیە ماونەتەوە. هەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە، بەڵام بەڵگە مەیدانییەکان لە ناوخۆی ئازەربایجان، بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەرمینیا و ڕووسیا، و هەروەها بەشی راگەیێندراوی ئەرمەنییەکان لە ناگۆرنو-قەرەباغ ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ رۆژی دووشەممە ١ی ئاب، هێزەکانی سوپای ئازەربایجان پلانیان دانابوو لە چوار خاڵی هێڵی پەیوەندیی قەرەباغەوە (ناگۆرنو قەرەباغ، داغلیق قەرەباغ، ئارتساخ) بچنە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئەرمینیا و چەکدارە ئەرمەنییەکانەوە.

بەپێی ئەو نەخشەیەی کە لەلایەن بەشی راگەیاندنی ئارتساخەوە بڵاوکراوەتەوە، کە سەر بە حکومەتی دیفاکتۆی ئەرمەنی قەرەباغە، ئەم چوار خاڵە تۆمارکراون. هێزەکانی ئازەربایجان هەوڵیان دا لە باکووری ئەم ناوچەیە لە نزیک سوگووشانەوە بەرەو توناشێن لە ژێر کۆنترۆڵی ئەرمەنییەکان پێشڕەوی بکەن. دووه‌م ململانێ له‌ باشووری ناوچه‌كه‌ و هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی بازاڕی سوور، سێیەم خاڵی ململانێکان له‌ باكووری رۆژئاوا و ١٠ كم له‌ گه‌ندزاسه‌ر له‌ گوندی وانک، و چوارەمین حاڵەتی ململانێکانیش لە لێغتسهائوق لە نزیک شوشەدا و کۆریدۆری لاچێن ڕوویداوە.

هێزەکانی ئازەربایجان تا رادەیەک لەو ناوچانە پێشڕەوییان کردووە، کە دواجار لەلایەن هێزەکانی ئەرمینیا گەمارۆدراون. ئاشتیپارێزانی ڕووسیا بە ئامادەبوون لەو ناوچانە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و سوپای ئازەربایجان بە هاوکاری ئاشتیپارێزان ناچار بە پاشەکشە کراون. وەزارەتی بەرگریی حکومەتی ئەرمەنییەکانی قەرەباغ (ئارتساخ) لە برینداربوونی سەربازێکی خۆی هەواڵی دایەوە، بەڵام تا ئێستا ئازەربایجان هیچی زانیارییەکان لەم بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

بە وتەی بەکارهێنەرانی ئازەربایجانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاروانە سەربازییەکان لە چەندین لایەوە بەرەو ناوچەی قەرەباغ جووڵێنراون، و سەربازێکی ئەرمەنیش بەدیل گیراوە کە تا ئێستا ئەم هەواڵە پشتڕاست یان ڕەت نەکراوەتەوە. هەواڵی داخستنی رێڕەوی لاچێن و ململانێی سنووری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ڕەتکراوەتەوە.

کەناڵی ئۆ ئاڕ تی ڕووسیا وێنەی جموجۆڵی هێزەکانی ئازەربایجان بەرەو قەرەباغ بڵاو کردۆتەوە. بەپێی ئەم کەناڵە ئەم هێرشە بە کۆکردنەوەی هێزی پیادە و یەکە زرێپۆشەکان و پاڵپشتی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکان ئەنجامدراوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێرشەكەی هێزەكانی ئازەربایجانی پشتڕاست كردۆتەوە و نووسیویەتی: هێزەكانی ئاشتیپارێز پەیوەندییان بە لایەنی ئازەربایجانەوە كردووە و داوای كۆتایی هێنان بە ململانێكانی كردووە، و رایانگەیاندووە هەر گۆڕانكارییەک لە هێڵەكانی پەیوەندی نێوان هەردوولا قبوڵ ناکرێت.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان کە هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە، ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی گرژییەکە ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگریی ئازەربایجان، لیوا زاکیر حەسانۆڤ لە ٢ی ئاب سەبارەت پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری بەرگریی فیدراسیۆنی ڕووسیا سێرگی شۆیگو ئەنجام داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .