ئاگربەستی یەمەن بۆ ماوەی ٢ مانگی دیکەش درێژکرایەوە

چوار شه‌ممه‌ 3 ئاب 22 - 15:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=15641

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ڕەزامەندی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعوودیە و لایەنەکانی دیکەی شەڕی یەمەن، ئاگربەستی ئەم وڵاتە بۆ دوو مانگی دیکەش درێژکرایەوە.

بە وتەی محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری یەمەن، شاندی عومان لە گەشتێکی سێ ڕۆژەدا بۆ شاری سەنعا، لەگەڵ سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی، سەرۆکی ئەنساروڵڵا، و مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ و کردنەوەی ڕێگا مرۆییەکان و پێدانی مووچەی فەرمانبەران و … دیدار و گفتوگۆیان کردووە.

شەوی ڕابردوو سێشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٢، هانس گرۆندبرگ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن و محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری یەمەن درێژکردنەوەی ئاگربەستیان بۆ ماوەی دوو مانگی دیکەش راگەیاند.

عەبدوسەلام لەمبارەیەوە وتی: بە هەوڵی برایانمان لە عومان دەرفەتی درێژکردنەوەی ئاگربەست ڕەخسا. ئێمە دیسانەوە دووپات لە گرنگی کاری چڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری پێدانی مووچەی فەرمانبەران و کردنەوەی فڕۆکەخانە و بەندەر و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان دەکەینەوە. پرسە مرۆییەکان مافی سروشتیی گەلی یەمەنن، پێویستە دەستبەجێ چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بچنە قۆناغی جددیتر و بەردەوامترەوە.

شایانی باسە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢دا دەستپێکردنی ئاگربەستی دوو مانگەی لە یەمەن و ڕاگرتنی هێرشە سەربازییە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتنی ١٨ کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەرەکانی ئەلحودەیدە و پێدانی مۆڵەت بۆ گەشتی هەفتانە لە شوێنە دیاریکراوەکانەوە بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا و بە پێچەوانەشەوە راگەیاند بوو.
ئەم ئاگربەستە بە ڕەزامەندی لایەنەکان لە ٢ی حوزەیران بۆ دوو مانگی دیکە درێژکرابوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .