سوپای یەمەن: ئەگەر هاوپەیمانی سعوودیە شەڕی دەوێت، ئێمە ئامادەین

دوو شه‌ممه‌ 1 ئاب 22 - 14:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=15586

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کردەوە کە ئەگەر هاوپەیمانی سعوودیە شەڕی بوێت، یەمەن بۆی ئامادەیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی رابردوو یەکشەممەیە هۆشداری دایە هاوپەیمانی سعوودیە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: ئەگەر هاوپەیمانی سعوودیە ئاشتی دەوێت، تیمی دانوستانکار ئەوەندەی پێویست و تەنانەت زیاتریش ئیمتیازیان داوە، ئەگەر شەڕیان دەوێت، ئێمە بۆی ئامادەین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو شاندێکی عومان بۆ تاوتوێکردنی درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی رزگاری نیشتمانی و هاوپەیمانی سعوودیە لەم وڵاتەدا ئامادە بوون.

پێشتر “هانس گرۆندبرگ”، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لە ٢ی حوزەیراندا ڕایگەیاندبوو کە لایەنە ناکۆکەکان لە یەمەن بە هەمان مەرجەکانی ڕێککەوتنی سەرەتایی ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوو مانگی دیکە.

گرۆندبرگ هەروەها ڕایگەیاند کە لە هەوڵەکانی بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی چارەسەری سیاسی هەمیشەیی دەدۆزێتەوە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢ی نیسانی ئەمساڵدا دەستپێکردنی ئاگربەستی دوو مانگەی لە یەمەن و ڕاگرتنی هێرشە سەربازییە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتنی ١٨ کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەرەکانی ئەلحودەیدە و پێدانی مۆڵەت بۆ گەشتی هەفتانە لە شوێنە دیاریکراوەکانەوە بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا و بە پێچەوانەشەوە راگەیاند بوو.

بەڵام “جەلال رۆیشان” جێگری سەرۆکی تیمی دانوستانکاری حکومەتی رزگاری نیشتمانی یەمەن لەم دواییانەدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی شەڕانگێزی سعوودیە و ئەمریکا بەردەوامن لە تێکدانی ئاگربەستی مرۆیی و سەربازی لە یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .