گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٢

دوو شه‌ممه‌ 1 ئاب 22 - 00:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=15569

ڕووسیا هەناردەی غازی بۆ لاتڤیا ڕاگرت
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا ڕۆژی رابردوو ٣٠ی تەمووز رایگەیاند، بەهۆی پێشێلكردنی رێساكانی رێككەوتنی كڕینی غاز، هەناردەی غازی بۆ لاتڤیا بەتەواوەتی راگرتووە. بەپێی فەرمانی سەرۆكی ڕووسیا، وڵاتانی ئەوروپا دەبێت بۆ کڕینی غاز مامەڵەکانیان بە روبڵ (دراوی ڕووسی) ئەنجام بدەن، بەڵام لاتڤیا رایگەیاند ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکات ئەو پارەی بە یۆرۆ دەداتەوە.
لە کاردانەوە بە بڕینی غازی ڕووسیا، بەرپرسانی حکومەتی لاتڤیا ڕایانگەیاندووە کە ئەم قەدەغەکردنە لێکەوتەی جددی بۆ ئەو وڵاتە نییە و لاتڤیا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی دیکەی ڕووسیا غازەکەی دابین دەکات. تا ئێستا لاتڤیا وردەکاری ناو و شێوازی نوێی وەرگرتنی غازی لە کۆمپانیا ڕووسییەکان نەخستووەتەڕوو.
پێشتر لاتڤیا ڕایگەیاندبوو کە پلانی هەیە تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ هاوردەکردنی غاز لە ڕووسیا ڕابگرێت، بەڵام ڕووسیا پێش ئەمەی گرت و لاتیڤیای ڕووبەڕووی کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی کرد. لاتڤیا لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگی ئۆکرانیادا ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکە ڕووسیەکاندا داخست.

بازرگانێکی دانەوێڵەی ئۆکراینی لە هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا کوژرا
بە وتەی ڤیتالی کیم، پارێزگاری میکۆلایڤ، یەکێک لە بازرگانە گەورەکانی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بە ناوی ئەلێکسی ڤاداتورسکی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شاری میکۆلایڤ کوژراوە.
ڤیتالی بە ئاماژەدان بە خزمەتگوزارییەکانی ناوبراو بە حکومەتی ئۆکرانیا لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕایگەیاندووە کە ڕەیسا ڤاداتورسکی هاوسەریشی لەم هێرشەدا گیانی لەدەستداوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو خەڵاتێکی حکومی بە ناوی “پاڵەوانی ئۆکرانیا” بەهۆی بازرگانی سەرکەوتوو لە کەرتی کشتوکاڵ (دانەوێڵە)ی ئۆکرانیا وەرگرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .