بڵاوکردنەوەی وێنەی دوو سەربازی بەدیلگیراوی ئیسرائیلی لەلایەن کەتیبەکانی ئەلقەسام

یه‌ك شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 22 - 20:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=15554

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین وێنەی دوو بەدیلگیراوی ئیسرائیلی بە ناونیشانی “حکومەتەکەتان درۆ دەکات” بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ٣١ی تەمووز، کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین، وێنەیەکی “هەدار گۆڵدن” و “شائول ئارۆن”، دوو سەربازی بەدیلگیراوی ئیسرائیلی بە ناونیشانی “حکومەتەکەتان درۆ دەکات” بڵاوکردەوە. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ئەبو عوبێدە وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیامێک لەو بارەیەوە بڵاو بکاتەوە.

شایانی باسە سبەی هەشتەمین ساڵیادی بەدلیگرتنی “هەدار گۆڵدن”ـە. لە ١-٨-٢٠٢٢ و لە شەڕی ٥١ ڕۆژەدا، ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی دوو کیلۆمەتر چوونە ناو قووڵایی کەرتی غەززە و لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین شەڕیان کرد. لە ئەنجامی ئەم ململانێیە دوو سەربازی ئیسرائیلی بە ناوەکانی “بەنیا” و “لئیل” کوژران و “هەدار گۆڵدن” لەلایەن هێزەکانی کەتیبەکانی ئەلقەسامەوە بەدیل گیرا.

جگە لەم ئیسرائیلییە، کەتیبەکانی ئەلقەسام لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ساڵی ٢٠١٤، سێ سەربازی دیکەی زایۆنیستی بە ناوەکانی “ئابراهام مێنگێستۆ” و “هیشام ئەلسەید” و “شائول ئارۆن” بە دیل گرتووە. چەند مانگێک لەمەوبەر، کەتیبەکانی ئەلقەسام کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێدا “هیشام السەید” بە یارمەتی کەپسولێکی ئۆکسجین هەناسە دەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام