دۆزینەوەی رووفاتی پێنج کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناسنامەی رووفاتی پێنج کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە سووریا گیانیان لەدەست دابوو ناسێندران و پشتڕاستکرانەوە.
ئەمڕۆ ٣١ی تەمووز، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە دۆزینەوە و پشتڕاستکردنەوەی رووفاتی پێنج کەس لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خانتومان ی سووریا، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەگەڵ پرسە و سەرەخۆشی بۆ هاتنی مانگی موحەڕەم و ڕۆژانی ماتەمینی بۆ سەید و ڕێبەری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حوسێن (د.خ)، ئاگاداری خەڵکی ئێرانی ئیسلامی دەکەینەوە؛
دوابەدوای هەوڵ و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنکراوی میحوەری خان تومانی سووریا، بە هاوکاریی خودا و هەوڵە بەردەوامەکانی تیمی لێکۆڵینەوە، ناسنامەی رووفاتی پاکی پێنج شەهید بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا ئەسکەندەری”، “ڕەحیم کابولی”، “مستەفا تاش موسا”، “محەمەد ئەمین کەریمیان” و “عەباس ئاسمیە” لە ڕێگەی هاوتاکردنی نموونەی DNAـیەکانیان ناسێنران و دوای پشتڕاستکردنەوەیان بۆ وڵات گەڕێنرانەوە.
لێدوانەکان