کێڵگەی غازی کاریش لە ژێر چاودێری حزبوڵڵا + ڤیدیۆ

یه‌ك شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 22 - 15:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=15542

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە کێڵگەی غازی کاریش و کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای ناوەڕاست، هۆشداری دایە ئیسرائیل لە هەر جۆرە کارێک بۆ دەرهێنانی غاز لە ئاوە کێشە لەسەرەکان.

ئەمڕۆ ٣١ی تەمووز، بەشی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنان گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کێڵگەی غازی کاریش و چەند کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای ناوەڕاست بڵاوکردەوە و هۆشداریدا لەوەی کە ئەو ئامانجانە لە ژێر چاودێری هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبناندان.

بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنان کە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی “ئامۆس هۆشتاین”، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورەکانی نێوان لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو، هەڵگری پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ماوەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە گرژی و دانوستانەکانی داهاتوو سەبارەت بە کێڵگەی غازی کاریش ڕایگەیاندبوو، کە نابێت حکومەتی لوبنان بە بەڵێنەکانی ئەمریکا فریو بخوت و پێویستە پێش مانگی ئەیلول بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی لوبنان بگاتە ڕێککەوتن. ئەگەر مەبەست لێی ئەوەیە کە لوبنان نەتوانێت بە نەوت و غازەکەی خۆی رزگار بکات، ئەوا کەس ناتوانێت غاز و نەوت دەربهێنێت یان غاز و نەوت بفرۆشێت.

شایانی باسە ئەمە دووەم هۆشداری حزبوڵڵای لوبنانە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە کێڵگەی غازی کاریش. لە ٢ی تەمموزی ئەمساڵدا سوپای رژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کرد کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک کێڵگەی غازی کاریش لەناو بردووە. دوای ئەم لێدوانە، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، لە وتارێکدا، هەواڵی ناردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حزبوڵڵای پشتڕاست کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەم کارە رژێمی زایۆنیستیمان تاقیکردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .