پێشهاتەکانی یەمەن، ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 30 ته‌مموز 22 - 22:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=15530

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دانوستانەکانی نوێنەرانی ئەنساروڵڵا لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی سعوودیە و حکومەتی دەستلەکارکێشاوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی شەش مانگە و زیادکردنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا و کردنەوەی ڕێگاکانی پارێزگا جیاجیاکانی یەمەن بەردەوامە.

١- سەنعا:
سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی تەقینەوەیەکیان لە نزیک فڕۆکەخانەی سەنعا بڵاوکردەوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەم تەقینەوەیە ناوخۆیی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعوودیەوە نییە.

٢- تەعەز:
– هێزەکانی تاریق ساڵح بۆ دروستکردنی بنکەیەکی نوێ کەرەستە و ئامێرەکانی بیناسازییان بۆ شارۆچکەی ئەلتەربە گواستەوە.
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بە فەرمانی تاریق ساڵح چەند لایەنگرێکی حزبی ئیسڵاحیان لە شارۆچکەی ئەلتەربە دەستگیرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٣- ئەلحودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٥٨ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

٤- حوسێن عەزی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی رزگاری یه‌مه‌ن، له‌ وه‌ڵامی ده‌نگۆی کردنەوەی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ سەنعا: باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ سەنعا داخراوه‌ و تا ئەو کاتەی بەهۆی سووکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) داوای لێبوردن نەکات و هەناردەکردنی چەک بۆ کوشتنی یەمەنییەکان ڕانەگیرێت، ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت.

٥- دانوستانەکانی ئاگربەست:
دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئەنساروڵڵا، نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوپەیمانی سعوودیە و حکومەتی دەستلەکارکێشاوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەی وردەکاریی ئاگربەستەکە ڕوون نییە، “فەرحان حەق”، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە کە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە مسۆگەرە. درێژکردنەوەی شەش مانگەی ئاگربەست، زیادبوونی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا و پەیوەندی بە فڕۆکەخانەکانی دیکەوە و کردنەوەی ڕێگاکانی شاری تەعەز لەو بابەتانەن کە لەم خولەی دانوستانەکاندا تاوتوێ دەکرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .