ئەفسەرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

شه‌ممه‌ 30 ته‌مموز 22 - 10:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=15497

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٢٩ی تەمموز، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی ئەفسەرێکی سوپای تورکیا بە ناوی باتوهان شیمشەک راگەیاند. لەگەڵ کوژرانی ئەم ئەفسەرە تورکە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ بۆ ٤٤ کەس بەرزبوویەوە.

شایانی باسە لە ٢٥ی تەمووز هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەواڵی کوژرانی سەربازێکی سوپاکەی و چوار گوندپارێزی لە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ ی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .