هاشم سەفییەدین: حزبوڵڵا بژاردەی زۆری بۆ رزگارکردنی لوبنان لە قەیران هەیە

پێنج شه‌ممه‌ 28 ته‌مموز 22 - 14:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=15447

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگری چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ رزگارکردنی گەلی لوبنان لە قەیران و هاوردەکردنی سووتەمەنی ئێران یەکێکە لەوان.

سەید “هاشم سەفییەدین” سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتە و ئەو کێشانەی کە لوبنانییەکان ڕوبەڕوبوونەوەی بوونەتەوە، ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ ئەم کێشانە بێ هەڵوێست نین و بژاردەمان لەبەردەستدایە. ئەوەی دەستی لوبنانییەکان دەبەستێتەوە گوێگرتنە لە لێدوانەکانی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی بیانی و باڵیۆزخانەکانیان. ئێمە پرسیار دەکەین کە ئەمریکا چی داوەتە لوبنانییەکان تەنها ئەوە نەبێت کە ڕێگری کردووە لە گەیشتنیان بە مافی نەوت و غازیان لە دەریادا و هەروەها ڕێگری لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوارەکان کردووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەمریکییەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلدا، دەستدرێژیان کردوەتەوە سەر لوبنان و ڕێگری لە خەڵکی ئەم وڵاتە دەکەن کە مافە سروشتییەکانیان بەکاربهێنن. ئەمریکییەکان ڕێگری لە چالاکی کۆمپانیا جیهانییەکان لە ناوچە ئاوییەکانی لوبنان دەکەن و هەروەها زاڵن بەسەر بانک و دامەزراوە ناوەندییەکانی لوبناندا و ئەم پرسەش ئابووری لوبنانی گەیاندۆتە قۆناغی داڕمان.

ئەم بەرپرسەی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئێمە بژاردەمان هەیە و دەزانین چۆن بە ئامانجەکانمان بگەین و ئێمە لەم ڕێگایەدا بەردەوامین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەمان. حزبوڵڵا بژاردەی راستەقینەی بۆ ڕزگارکردنی لوبنانیەکان لە قەیرانەدا هەیە و هاوردەکردنی سووتەمەنی ئێرانیش یەکێکە لەو بژاردانە.

لەم بارەیەوە شێخ “عەلی دعموش”، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە پابەندین بە کلتوری خۆڕاگریی خۆمانەوە و لەم رێگایەدا پاشەکشە ناکەین و تا گەیشتن بە سەرکەوتنی زیاتر بۆ وڵات و گەلی خۆمان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین. ئێمە نامانەوێت لاسایی کلتوری ڕۆژئاوا و کولتوری ئەمریکی بکەینەوە. ئێمە کولتوور و ناسنامە و پەیوەندی و مێژووی خۆمان هەیە و پابەندین پێیەوە و دەیپارێزین و فێری منداڵ و نەوەکانمان دەکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .