دوو سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا کوژران

پێنج شه‌ممه‌ 28 ته‌مموز 22 - 10:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=15433

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی هێزە کوردییەکان بۆ سەر بنکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی کەلجەبرین، دوو سەربازی ئەم وڵاتە کوژران.

لە ٢٦ی تەمووز، هێزەكانی سوریای دیموكرات بە هێرشێكی تۆپخانەیی بنكەیەكی سوپای توركیایان لە ناوچەی کەلجەبرین لە باشووری شاری ئەعزاز لە باكووری شاری حەلەب كردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو ئەندامی سوپای تورکیا بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوای گواستنەوەیان بۆ ناوەندی پزیشکی گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی رابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی ئەم وڵاتەی بە ناوەکانی “مەولود یۆگورتچو” و “مێرت ئۆتال” لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “قەڵغانی فورات” ڕاگەیاند، بەڵام باس لە ژمارەی بریندارانی ئەم هێرشەی نەکرد.

شایانی باسە لە ٤ی ئایاری ئەمساڵدا، هێزە كوردییەكان بە هێرشێكی تۆپخانەیی بنكەیەكی سوپای توركیایان لە ناوچەی کەلجەبرین کردبووە ئامانج، کە لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای توركیا بریندار بوو و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێكی پزیشكی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .