وردەکاری زیاتری دەستبەسەرکردنی تیمێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو کرایەوە

چوار شه‌ممه‌ 27 ته‌مموز 22 - 17:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=15404

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران وردەکاری زیاتری لە دەستبەسەرکردن و کەرەستە و پێداویستی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو کردەوە.

دەقی دووەم ڕاگەێندراوی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دڵۆڤان

پاش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی دەستبەسەرکردنی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بەشێک لە زانیارییەکان بۆ گەلی بەشەرەفی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.

1 – ئامانجی تیرۆریستانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی، تەقاندنەوەی ناوەندێکی پیشەسازی هەستیاری بەرگری وڵات بووە.

2 – زایۆنیستەکانی تاوانبار، بە پێی گرنگی و هەستیاریی ئەو ناوەندە، شێوازی تایبەت بە جوگرافیای ئامانج و ڕووخاندنی تەواوی ئەو ئامانجەیان وەک پلانی تیرۆریستی خۆیان داڕشتبوو.

3 – ئەندامانی تیمی جێبەجێکار لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی و بەکرێگیراوی کۆمەڵەن کە ڕاستەوخۆ لە لایەن عەبدوڵڵا موهتەدی سەرکردەی ئەو گرووپەوە بۆ ئەم پیلانە هەڵبژێردراون و بە ئەفسەرانی دەزگای مۆساد ناسێندرابوون. شیاوی ئاماژەیە کە بەکرێگیراویی گرووپی تیرۆریستی کۆمەڵە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕابردووەوە بۆمان بە بەڵگە ئاشکرا بوو بەڵام ئەم پەیوەندییە لە ساڵانی ڕابردوو بە تەواوی نزیک و نیوە ئاشکرا کرا بوو تا ئەوەی کە جێبەجێکردنی بەوەکالەتی کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی ئەو گرووپە.

4 – هێزەکانی سەر بە وەزارەتی هەواڵگری پاش دەستبەسەرکردنی تیرۆریستان و لە قۆناغی یەکەم بە ئامانجی پاراستنی پەیوەندی ئەوان لە گەڵ ئەفسەرانی هەواڵگری مۆساد، دەستبەسەرکردنەکەیان بە شێوازی سپی ئەنجامدا، ئەمەش بووە هۆی دابینکردنی ئەگەری ناسینی ئەندامانی تەواوی تیمە جێبەجێکارەکان، پشتیوانەکان و شێوازی جێبەجێکردنی مۆساد و زانیاری لە سەر کاتی جێبەجێکردنەکە. ئەو دەزگا تیرۆریستییە پاش شکستی گەورە لە جێبەجێکردنی پیلانەکە و نەبوونی زانیاری لە دۆخی تیمە نێردراوەکە، کەسانی پەیوەندیدار و کەرەستە و پێداویستییە هەستیارەکانی ئەوان، یەک شەممەی ڕابردوو فەرمانی ئەوەیان بە گرووپی بەکرێگیراوی کۆمەڵەدا کە لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی خۆی ڕابگەێنێت. ئەم وەزارەتە لە ڕۆژانی داهاتوو و بە تەواوکردنی هەندێک تێبینی هەواڵگری، ژمارە و ناسنامەی دەستبەسەرکراوەکان و هەروەها ئەندامانی پەیوەندیداری ئەوان لە دەرەوەی وڵات بڵاو دەکاتەوە.

5 – زۆربوونی کەرەستەی هاوڕێی تیرۆریستان لە ئاستێکدا بووە کە ئەگەری هەڵگرتنی ڕاستەوخۆی ئەوان لە لایەن تیمە تیرۆریستییەکەوە مسۆگەر نەبووە و بەم هۆیەوە لە شتی دیکەدا شوێن کراوەتەوە و لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە لە هەرێمی کوردستانەوە هێنراوەتە ناو وڵاتی ئێران.

6 – بەشێک لەو کەرەستانەی لەو تیمە تیرۆریستییەوە دەستی بە سەردا گیراوە بەم شێوازەیە:

ژمارەی 8 بۆمبی بەهێز بۆ تەقاندنەوەی ئامانجی سەرەکی و 8 بۆمبی بچووک بۆ لەناوبردنی کەرەستەکانی خۆیان لە پاش جێبەجێکردنی پلانی سەرەکی.

4 دەمانچەی تایبەت لە گەڵ کەرەستەی بێدەنگکەرەوە و ژمارەیەکی زۆر فیشەک.

نوێترین سیستەمی پەیوەندی، ژمارەیەک لاپ تۆپ و مۆبایل و کەرەستەی دیکەی تایبەت.

کەرەستەی تایبەتی تەکنیکی بۆ تێکدانی سیستەمە کۆنتڕۆڵییەکانی ئەو شوێنەی وەک ئامانج دیاریکرابوو و هەروەها بۆ تەقاندنەوەی لە ڕێگای دوورەوە.

کەرەستەی پێویست بۆ گۆڕینی ڕواڵەت و قژ و هەروەها گۆڕینی پەنجەمۆر.

ڕێژەیەکی بەرچاو دراوی بیانی و ئێرانی.

کارتی ناسنامەی ساختەکراوی ئێرانی و بیانی.

7 – وەزارەتی هەواڵگری وێڕای ستایشکردن و سوپاسی بێ کۆتایی خودای گەورە کە بەردەوام لایەنگر و ڕێنما و پارێزەری هێزە بێ ناو و نیشانەکانی ئیسلام و ئێران لە ئەرک و ڕاسپاردە هەستیارەکاندا بووە، ڕادەگەێنێت کە تیمە سیخوڕەکەی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون بۆمبەکان بگەێننە شوێنی مەبەست بەڵکوو پێش دەستبەسەرکردنی ئەندامانی و لە کاتێکدا کە بە تەواوی لە گەمارۆی تۆڕی ئەمنی هێزە ئازا و قارەمانەکاندا بوون و وەک هەنگاوێکی پێشگیرانە، زانیاری و هۆشداریی پێویست بە ناوەندە پەیوەندیدارەکان درابوو کە لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی پێشبینی نەکراو لە قۆناغی دەستبەسەکردنەکان، تیرۆریستان نەتوانن تەنانەت دەستیان بە ناوچەکانی نزیک لە شوێنی مەبەست بگات.

لە کۆتاییدا وەزارەتی هەواڵگری بە ڕاشکاوانە بە داگیرەرانی ڕیسواکراوی قودسی پیرۆز و لایەنگرانی تیرۆریستی ئەوان ڕادەگەێنێت ئەگەرچی لە جێبەجێکردنی ئامانجی تاوانبارانەی خۆیان تووشی شکستێکی گەورە بوون بەڵام وەک چۆن کە ناردنی تیمی تیرۆریستی بۆ خاکی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ وەڵام نەماوە، بەڵام بەرژەوندییەکانی زایۆنیزمی نێودەوڵەتی لە بێدەنگی و حاشاکردنی زیانەکانی ئەوان بووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .