ڤیدیۆ: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان

چوارشەممە 27 ته‌مموز 2022 - 12:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=15393

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی باروخێ و سیریێ کرانە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپی خۆڕاگری “سەرایا ئەبابیل”.

بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو ٢٦ی تەمووز، گروپی خۆڕاگری “سەرایا ئەبابیل” بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “مۆراد ٦”ەوە هێرشی کردە سەر دوو بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی بارۆخی و سیریێ لە قەزای ئامێدی. گروپی “سەرایا ئەبابیل” ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدراوە کە بەهۆیەوە ٣١ گەشتیار بوونە قوربانی.

ئەوەی جێی سەرنجە، جۆری ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەن کە ئەم گروپە لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەکاری هێناوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی “مۆراد ٦” زۆر لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی “شاهید ١٣٦”ی دروستکراوی ئێران و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی “وەعید”ی ئەنساروڵڵای یەمەنەوە دەچێت.

شایانی باسە ئەمە سێیەم ئۆپەراسیۆنی فەرمی گروپی خۆڕاگری “سەرایا ئەبابیل”ـە. پێشتر ئەم گروپە لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە ٣ و ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کردبووەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *