گرنگترین هەواڵەکانی ١٥٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ته‌مموز 22 - 02:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=15303

سوپای ئۆکرانیا ناوچەی ئۆلگین-ی لە پارێزگای خێرسۆن کۆنترۆڵ کرد. پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە ڤیسۆکۆپیلیا لە ژێر هێرشی تۆپخانەکانی ئۆکرانیادان و ململانێی زەمینی لەم میحوەرەدا توندتر بووەتەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لانسێتی سوپای ڕووسیا بۆ سەر بارهەڵگرەکەی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی یاڤکینا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای میکۆلایڤ. وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، بارهەڵگرە ئۆکرانییەکە لە کاتی گواستنەوەی هاویتزەردا بوو کە لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسییەوە هێرشی دەکرێتە سەر و تێکدەشکێت.

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیای لە جۆری بەیرەقدار (بەیرەکتار TB2) لە ئاسمانی پارێزگای خارکیڤ خستەخوارەوە.
پێش دەستپێکردنی جەنگ، سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لە تورکیا کڕدراون ٣٦ فڕۆکەن، بەڵام سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زیاتر لە ١٠٠ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان لەناوبراون. سەرەڕای ئەم لێدوانانە، هیچ ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئۆکرانیا و بڕی زیانەکانیان لەبەردەستدا نییە و هەندێک لە شرۆڤەکاران ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە لە ئاماژەی پێکرا، بە دوانزەهەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەزانن کە بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیادا تێکشکاوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .