کەناڵێکی قەتەری هەوڵە نهێنییەکان بۆ پاڵنانی عێراق بەرەو ڕژێمی زایۆنی ئاشکرا کرد

یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ته‌مموز 22 - 01:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=15293

کەناڵێکی قەتەری لە بەرنامەیەکدا باسی لەو هەوڵانە کرد کە لە ئێستادا بۆ پاڵنانی عێراق بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە نهێنی ئەنجام دەدرێت.

کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری لە ئەڵقەی نوێی بەرنامەی “المتحری” لە چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ هەندێک کەسایەتی عێراقیدا بەدواداچوونی بۆ هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای عێراق بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کردووە.

ئەلجەزیرە سەرەتا لە زاری نووسەر و مێژوونووسی عێراقی “شەماڵ عەبدولقادر”ەوە هێنایەوە و ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی پێی وایە بە تەمەنترین جوولەکەکان خەڵکی عێراقن، بەڵام ئەم وڵاتە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە.

له درێژەی ئەم بەرنامەیەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە هەوڵەکانی نهێنی بۆ نزیکبوونەوەی نێوان عێراق و رژێمی زایۆنیستی زیاتر بووە، بەشێوەیەک کە رژێمی زایۆنیستی ڕێگەی بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقی داوە و گەشتی شاندەکانی عێراق بۆ تەلئەبیب بە فەرمی ڕاگەیەندراوە.

لەمبارەیەوە “بەها ئەلعەرجی”، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە کەناڵی ئەلجەزیرە وتی، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە عێراق دەستیپێکردووە، بەڵام بە شێوەیەکی نافەرمی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لایه‌نی بیانی هه‌ن كه‌ به‌ دروستكردنی بارودۆخی سه‌ختی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆ گەلی عێراق، له‌ هه‌وڵدان بۆ پاڵنانی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ره‌و بژارده‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.

ئەلجەزیرە هەروەها چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ “قەیس خەزعەلی” سەرۆکی بزووتنەوەی “عەسائیب ئەهلی حەق”ی عێراقی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی وتویەتی دەبێت وێنەگرتن تەنها لە ڕێگەی کەرەستەی تایبەتی خۆیانەوە ئەنجام بدرێت.

خەزعەلی لەم گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند کە هەوڵەکان لە ئارادان بۆ دروستکردنی ناکۆکی شیعە – شیعە بۆ ئەوەی بتوانن پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەرەوپێش ببەن.

ناوبراو هەروەها وتی، به‌بێ عێراق سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سەرکەوتوو نابێت، رژێمی زایۆنیستی گرنگی زۆری بە هەرێمی كوردستان ده‌دات و هه‌ولێر بۆته‌ ناوچه‌یه‌كی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە پێشكه‌وتووەکانیان.

خزعەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، زانیاری وردی لەسەر شوێنەکانی مۆساد لە هەولێر هەیە، بوونی ئیسرائیلییەکان بەغدا، بەسرە، نەینەوا و ئەنباریش دەگرێتەوە و لەژێر پەردەی دامەزراوە مەدەنییەکان، کۆمپانیا ئەمنییەکان، یان کەسانی دیاریکراودا کاردەکەن.

جۆتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی هەرێمی کوردستان، فرۆشی نەوتی کوردستانی بە ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتکردەوە و وتی، هێرشەکەی ئەم دواییەی ئێران کە بە وتەی خۆی یەکێک لە “بینا مەدەنییەکان”ی کردۆتە ئامانج، لەلایەن تیمێکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و ئەم تیمە جەختی لە نەبوونی بارەگاکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان کردووە.

بەڵام قەیس خەزعەلی سەبارەت بە شەفافیەتی ئەو لێکۆڵینەوەی کە بە گوتەی جۆتیار عادل ئەنجامدراوە وتی، کە ئەم لێکۆڵینەوەیە پیشەیی و بەرپرسیارانە نەبووە و زانیارییەکان ئاماژە بە بوونی کوژراو و بریندار لەو شوێنەی کە ئاماژەی پێکراوە دەکات کە راستەوخۆ بە فڕۆکە لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ ئیسرائیل.

کەناڵی ئەلجەزیرە هەروەها ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەولێر لەژێر ناونیشانی “ئاشتی و گەڕانەوە” لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢١ لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکی بەناوی “ناوەندی پەیوەندیی ئاشتی” کردووە، کۆبوونەوەیەک کە تێیدا باس لە چوونی عێراق بۆ رێککەوتنەکانی بەناو “ئەبراهام” بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی کرا، و شەپۆلێک لە کاردانەوەی سیاسی و ئیدانەکردنی بەدوای خۆیدا هێنا.

تەلال حەریری، ئەندامی سەنتەری ئەمریکی بۆ پەیوەندییەکانی ئاشتی بە کەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاند، هەموو ئەوانەی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون ئاگاداری کارنامەکە بوون و پشتیوانیان لە ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کرد، بەڵام دوای هێرشکردنە سەر کۆنفرانسەکە حکومەتی کوردستانی عێراق بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بێ ئاگایی خۆی لە کارنامەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند و هەموو ئەو گێڕانەوەیانەی سەبارەت بە پەیوەندییە نهێنییەکانی نێوان کوردستان و تەلئەبیب ڕەتکردەوە.

مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاند، تا ئەو کاتەی موساد لەڕێگەی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە لە بەغدا چالاکی هەبێت، عێراق لەژێر کاریگەریدا دەبێت؛ هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیمارات هه‌یه‌، گومانیان له‌ به‌شداریكردنیان له‌ پرۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌یه‌.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .