هێرشی موشەکی کرایە سەر هێزەکانی تورکیا لە زێلکان

هه‌ینی 22 ته‌مموز 2022 - 23:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=15245

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان کرایە ئامانجی هێرشێکی موشەکی گروپی “ئەحرار ئەلعێراق”.

بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە ناوچەی زێلكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ، بە ١٤ موشەكی گراد كرایە ئامانج. گروپی “لیوای خۆڕاگری ئیسلامی ئەحرار ئەلعێراق” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت. بەپێی زانیارییەكانی گروپی ئەحرار ئەلعێراق، ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاری گوندی پەرەخ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجام دراوە كە بەهۆیەوە ٣١ گەشتیار بوونە قوربانی.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە تۆڵەی شەهیدەکانمان کە بە مووشەکی خیانەتی داگیرکاریی تورک لە پارێزگای دھۆک کرانە ئامانج، ئێمە ھێرشکردنە سەر بنکەی داگیرکاری تورکیا لە زلیگان بە مووشەکی جۆری گراد ١٢٢ ملم لە ئەستۆ دەگرین، کە قوڵایی سەربازگەکەی کردۆتە ئامانج، ئەمە تەنھا سەرەتاییەکە”.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە دەیەمین هێرشی موشەكییە بۆ سەر بنكەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *