گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە بەغدا / خۆپیشاندەران هەوڵی چوونە ناو کونسوڵخانەیان دا + ڤیدیۆ و وێنە

پێنجشەممە 21 ته‌مموز 2022 - 21:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=15206

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خۆپیشاندەرانی عێراقی لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە بەغدای پایتەختی عێراق گردبوونەوە و ئیدانەی هێرشەکەی ڕۆژی رابردوو ٢٠ی تەمووزی سوپای تورکیا بۆ سەر شوێنێکی گەشتیاری نزیک گوندی پەرەخ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان کرد کە دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

خۆپیشاندەران داوای دەرکردنی باڵیۆزی تورکیایان لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەیان لە بەغدا کرد، داواشیان لە حکومەتی عێراق کرد وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بداتەوە بەرامبەر بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق.

شایانی باسە خۆپیشاندەران هەوڵی چوونە ناو کونسوڵخانەیان دا کە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە ڕێگریان لێ کرا و بەهۆیەوە چەندین خۆپیشاندەر بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *