ڕووداوەکانی سوریا؛ ١٨ی ئایاری ٢٠٢١

پێنجشەممە 18 ئازار 2021 - 10:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=152

– هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆ سەر ناوچەکانی نزیک لە دیمەشق. بە پێی زانیارییەکان ئەم هێرشە دوای ئەوە ئەنجام درا کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا، چوار جار فڕۆکە لە ئێرانەوە بۆ سوريا رۆشتووە.

– بە هۆی تەقینەوەی لەسەر رێگای تانکەرێکی ئاوی سوپای تورکیا لە “سەرمدا-ادلب”، دوو سەربازی سوپای تورکیا برینداربوون. هەندێک لە سەرچاوەکانی نزیک لە چەکداران، بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان خستووەتە ئەستۆی گروپی “انصار ابوبکر الصدیق”. وەزارەتی بەرگری تورکیا تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم رووداوە نەبووە. ئەم هێرشە دوو رۆژ دوای هێرشەکەی گروپی “انصار ابوبکر الصدیق” بۆ سەر کاروانی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلب ئەنجام درا.

– سەربازێکی سوپای سوریا لە دەوروبەری شاری “مسکنه” لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لەلایەن چەندین کەسی نەناسراوەوە، کوژرا.

– کوژرانی جێگری لیوای ٥٢ی سوپای سوریا لەلایەن چەندین کەسی نەناسراوەوە.

– چەکداران باس لە کوژرانی ٢٠ کەس لە هێزەکانی لەشکری چوارەمی سوپای سوریا لە کەمینێکی ئەو چەکدارانە بۆ سەر کاروانێکی سوپای سوریا لە نزیک شارۆچکەی “المزیریب” لە پارێزگای درعا، دەکەن.

– یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە یەپەگە بە ناوی ئیبراهیم بابات دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا، دەگوازرێتەوە وڵاتی تورکیا.

– تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای زرێپۆشێکی سوپای سوریا لە شاری جاسم لە پارێزگای درعا.

– بۆردومانی شاری “دارە عزە” لە حەلەب لەلایەن سوپای سوریا.- بۆردومانی گوندی “الجات” لە ڕۆژهەڵاتی شاری منبج لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا.

– بۆردومانی دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا.

– پێکدادانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (YPG) و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە دەوروبەری شاری “اعزاز” لە باکوری حەلەب.

– فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو زیاتر لە ٨٠ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی تیرۆرستانی داعش لە بیابانەکانی سوريا ئەنجامیان داوە کە بەو هۆیەوە ١٥ کەس لەو تیرۆریستانە کوژراون.

– بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٣٦ جاری دیکە ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *