هێرشی تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر شوێنێکی گەشتیاری لە زاخۆ + ڤیدیۆ

چوارشەممە 20 ته‌مموز 2022 - 17:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=15174

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای تورکیا لە هێرشێکی تۆپخانەییدا شوێنێکی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٠ کەس بوونە قوربانی.

یەکەی تۆپخانەیی سوپای تورکیا هاوینەهەواری ناوچەی دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ٩ کەس لەو گەشتیارانە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٣ کەسیش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵی تێدایە.

پێشبینی دەکرێت لە وەڵامی ئەم هێرشەدا گروپەکانی وەک “لیوای خۆڕاگری ئیسلامیی ئەحراری عێراق” و “ئەحراری شەنگال” کە مێژووی هێرشکردنە سەر بنکەکانی تورکیایان هەیە، هێرش بۆ سەر پێگەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق ڕێکبخەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *