گرنگترین هەواڵەکانی ١٤٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 22 - 22:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=15155

کڕینی درۆن لەلایەن خەڵکی نەرویجەوە بۆ ئۆکرانیا!

لە درێژەی هاوکارییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا، هەڵمەتی کڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (دروستکراوی تورکیا) و بەخشینی بە ئۆکرانیا لە نەرویج بەڕێوەچوو. بەپێی داواکاری ئەم هەڵمەتە، پێویستە لانیکەم ١٠ کرۆن (دراوی نەرویجی) لە هەموو هاووڵاتییەکی نەرویجی وەربگیرێت. هەروەها یەکەم هەزار کەس کە زیاتر لە ٢٥٠ کرۆن بەشداری بکەن، مافی هەڵبژاردنی ناوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی پێدەدرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەڵمەتێکی هاوشێوە لە پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بۆ کڕینی ئەو فڕۆکە بێ سەرنشینە کۆ نەکراوەتەوە.

پێشتر لە ئۆکرانیا و لیتوانیا پارە بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ سەرنشین کۆکرایەوە، کە بووە هۆی کڕینی ٣ فڕۆکە (لەلایەن ئۆکرانیا) و یەک فڕۆکە (لەلایەن خەڵکی لیتوانیا). وەک دەوترێت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پارەی کۆکراوەی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئۆکرانیا تەرخان کردووە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەخۆڕایی ڕادەستی سوپای ئۆکرانیا کردووە!

گرێبەستێکی نوێی هەناردەکردنی گاز لە نێوان ئەوروپا و کۆماری ئازەربایجان واژۆ کرا
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، لە سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئازەربایجان بە مەبەستی دابینکردنی بەدیلێک بۆ سەرچاوەکانی گازی ڕووسیا، گرێبەستی هەناردەکردنی لانیکەم ٢٠ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی لە ساڵێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ واژۆ کرد. ئەم گرێبەستە لە ساڵی ٢٠٢٧ەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئازەربایجان لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ەوە دەستی بە هەناردەکردنی گاز بۆ ئەوروپا كردووە و بەپێی گرێبەستەكەش ساڵانە ١٠ ملیار مەتر سێجا گاز هەناردەی ئەوروپا دەكات. ئازەربایجان بەپێی گرێبەستێکی دیکە هەروەها ساڵانە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا گاز هەناردەی بولگاریا دەکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە رێژەی هەناردەی ساڵانەی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆری “نۆرد ستریم ١” ٦٠ ملیار مەتر سێجایە و هێڵەکانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان پێداویستییەکانی ئەوروپا دابین ناکات. بۆیە ئیتالیا بۆ دابینکردنی سەرچاوەی گازی جێگرەوە، سەرقاڵی دانوستان لەگەڵ جەزائیرە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .