ئۆپەراسیۆنی گەنجێکی فەلەستینی لە قودسی داگیرکراو؛ ئیسرائیلییەک بریندار بوو + ڤیدیۆ

سێشەممە 19 ته‌مموز 2022 - 20:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=15142

گەنجێکی فەلەستینی لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو، ئیسرائیلییەکی بە سەختی بریندار کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە هەواڵییەکانی عیبری و فەلەستینی لە ئۆپەراسیۆنێکی گەنجێکی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی شاری قودسی داگیرکراو هەواڵیان دایەوە.

ڕادیۆی “دەنگی قودس” بڵاویکردەوە، گەنجێکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی “رامۆت” کەسێکی زایۆنی بە سەختی بریندار کردووە.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ گەنجە فه‌له‌ستینییه‌کە دوای هێرشەکەی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بریندار دەبێت و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دەدات. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوە فەڵەستینییەکان تا ئێستا گیان لەدەستدانی ئەم گەنجەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *