سوپاى سووریا پێگە سنوورییەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێز دەکات + ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 22 - 19:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=15103

یەکەکانی سوپای سووریا لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری حەلەب و رەققە لە نزیک سنوورەکانی باکووری ئەو وڵاتە بڵاوەیان پێکراوە، و پێگەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەهێز دەکەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکەکانی سوپای سووریا بوونی خۆیان لە شارەکانی “عەین عیسا” و “کۆبانێ” لە ڕەقە و حەلەب بەهێزتر کردووە و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سووریادا ئەنجام دەدرێت.

دوابەدوای پەرەسەندنی پەلامارەکانی هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە، سوپای سووریا بڕیاری داوە پێگەکانی خۆی لە سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێزتر بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام