دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی موشەکی بۆ سەر ئۆزبەکستان و تاجیکستان لەلایەن تاڵیبانەوە + وێنە و ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 22 - 12:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=15089

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان لە پارێزگای قۆندوز توانیان ئەنجامدەرانی هێرشی موشەکی بۆ سەر ئۆزبەکستان و تاجیکستان دەسبەسەر بکەن.

دوای دۆزینەوەی شوێنی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئۆزبەکستان و تاجیکستان، هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان لە گوندی قێنجغە لە شاری ئیمام ساحیب ٣ ئەندامی ئەم گرووپەیان کوشت و ٥ کەسیشیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تاڵیبان، ئەو کەسانە دانیان بە پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و گروپی تیرۆریستی داعشدا ناوە. لەم بارەیەوە تاڵیبان گرتەیەکی ڤیدیۆیی دانپێدانانی یەکێک لەو کەسانەی بڵاوکردۆتەوە، سەبارەت بە دابینکردنی تەقەمەنی لەلایەن ئەحمەد مەسعوود و هێزەکانی داعش لە پەنجشیر و ئەندراب، هەروەها دۆزینەوەی حەوت هاوەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .