گرنگترین هەواڵەکانی ١٤٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 22 - 23:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=15076

فڕۆکەیەکی گواستنەوەی An-12ی ئۆکراینی لە ئاسمانی شاری کاڤالا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یۆنان کەوتە خوارەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرچاوە ڕووسیەکان، ئەم فڕۆکەیە ١٢ تۆن چەک و تەقەمەنی لە سربیا هەڵگرت بوو، کە لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەکەیدا لە ئاسمانی یۆنان بە هۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەوتۆتە خوارەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ٨ بۆ ١٠ کەس، لە نێویاندا تیمی فڕۆکەکە کوژراون.

کیێڤ: ئۆکرانیا توانای هێرشبەری ڕووسیای بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە!
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا رایگەیاند، هێرشە موشەكییەكانی سوپای ئۆكرانیا لە چەند هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٣٠ ناوەندی لۆجستیكی سوپای رووسیای خاپوور كردووە و توانای هێرشبەری ڕووسیای بە شێوەیەكی بەرچاو كەم كردووەتەوە. ئەم هێرشانە بە بەکارهێنانی موشەکی جۆراوجۆر ئەنجامدراون، لەنێویاندا هیمارس (کە لەلایەن ئەمریکاوە بەخشراوە).
پێشتر یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو کە هێرشە وردەکانی سوپای ئۆکرانیا هێڵەکانی لۆجستی ڕووسیای تێکداوە و مۆسکۆی ناچار کردووە تەقەمەنی و کەرەستەی لۆجستیکی خۆی لە هێڵی پێشەوە دوور بخاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .