تاڵیبانی تاجیکستان دامەزرا !

یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 22 - 16:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=15070

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەهدی ئەرسلان یەکێک لە فەرماندەکانی تاجیکستانی تاڵیبان، جوڵانەوەی تاڵیبانی تاجیکستان (TTT)ی لە باکووری ئەفغانستان دامەزراند.

چەکدارانی تاجیکستانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی مەهدی ئەرسلان، بە ئامانجی خەباتی چەکداری لە دژی حکومەتی تاجیکستان، جوڵانەوەی تاڵیبانی تاجیکستانیان دامەزراند. ئەم کەسانە ئەندامانی پێشووی جەماعەتی ئەنساروڵڵای تاجیکستان بوون، کە دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان، لەلایەن ئەم گرووپەوە پاڵپشتی و پشتیوانییان لێکرا و تاڵیبانی تاجیکستانیان دامەزراند.

بەپێی لێدوانی سەرچاوە خۆجێیەکان، ژمارەی چەکدارانی ژێر فەرماندەیی مەهدی ئەرسلان زیاتر لە ٢٥٠ کەسە کە هەموویان هاووڵاتیی تاجیکستانن و زۆربەیان بە هۆکاری ئەمنی و تیرۆریستی لەلایەن حکوومەتی تاجیکستانەوە داواکراون. مەهدی ئەرسلان لە ڕێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستان وەک قائیمقامی پێنج قەزای سنووری لە پارێزگای بەدەخشان دەستنیشان کراوە و بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەفغانستان لەگەڵ تاجیکستان.

“محەمەد شەریف ئۆف” ناسراو بە “مەهدی ئەرسلان” دانیشتووی شاری نوورئابادی سەر بە پارێزگای خۆسەری بەدەخشان لە تاجیکستان و ئەندامی پێشووی گرووپی “جەماعەتی ئەنساروڵڵا تاجیکستان”ـە، کە لە هەشت ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی چالاکییە تیرۆریستییەکانی لەلایەن حکومەتی تاجیکستانەوە داواکراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .