گرنگترین هەواڵەکانی ١٤٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 22 - 22:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=15036

هێرشی مووشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەی سەربازانی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا
دەگوترێت لەم هێرشەدا کۆگایەکی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا بە مووشەکی کروزی ئێکس ١٠١ کراوەتە ئامانج. تا ئێستا زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە.

ئەلێکساندەر بۆگۆماز، بەرپرسێکی هەرێمی برایانسک لە پوچەڵکردنەوەی بۆمبێک لە سەر هێڵی شەمەندەفەر لە ناوچەی ئۆنچێسکی سەر بە پارێزگای برایانسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا هەواڵی دایەوە.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٢.
زیاتر لە ٣٨ هەزار و ١٤٠ سەڕبازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون. ١٦٧٧ تانک، ٣٨٧٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٨٤٦ تۆپ، ٢٤٧ موشەک هەڵگر، ١٠٩ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢٢٠ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر، ٢٧٣٥ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سووک و کەشتی جەنگی، ٦٨٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا لەناوچووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا تا ئێستا ٢٥٦ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٩ هێلیکۆپتەر، ١٥٥٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٥٥ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٠٧٣ تانک و زرێپۆش، ٧٤٦ راجیمە، ٣١٤٩ تۆپی مەیدانی و هاوەن، ٤٢٥٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیی تایبەتی ئۆکرانیا لەناوچوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .