ڕیاز: بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بژاردەیەکی ستراتیژییە

شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 22 - 21:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=15032

وەزیری راوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵێکی ئەمریکی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە “بژاردەیەکی ستراتیژیی” ناو برد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “عادل جوبەیر”، وەزیری راوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی، وەڵامی چەند پرسیارێکی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و ته‌لئەبیب دایەوە.

جوبەیر لەمبارەیەوە وتی: ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بژاردەیەکی ستراتیژییە؛ بەڵام ئێمە داواکاری تایبەتمان هەیە کە دەبێت پێش ئەوە جێبەجێ بکرێن”.

وەزیری راوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە جەختی کردەوە: سعوودیە پشتیوانی لە هەوڵەکانی عەرەبی بۆ ئاشتی دەکات و پرۆژەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەیە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیش لە کۆتایی ئەم پرۆژەیە دا جێگیر دەبێت نەک لە سەرەتای.

ئەلجوبەیر لە درێژەدا وتی: بڕیار و واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن هەندێک وڵاتی عەرەبی بڕیار و دەسەڵاتی خۆیانە و هیوادارین ئەم بڕیارانە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی ناوخۆیی ئیسرائیلدا هەبێت.

وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە وتی کە بوونی پەیوەندی و ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بژاردەیەکی ستراتیژییە بەڵام دەبێت پێش ئەوەش هەلومەرجەکەی بە جێبەجێکردنی ڕێگاچارەی دوو وڵاتی و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات دابین بکرێت. ئەمە داواکاری ئێمەیە بۆ ئاشتی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .