ئەو پرسیارانەی کە بێ وەڵام مانەوە| بێدەنگی بن سەلمان و بایدن لەبەردەم ٢ پرسیاری رۆژنامەنوسانی ئەمریکی

شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 22 - 15:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=15027

شازادەی جێنشینی سعوودیە لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی ئەمریکیدا زەردەخەنەیەکی ناسکی کرد کە پرسیاری ئەوەی لێکردبوو ئایا داوای لێبوردن لە بنەماڵەی جەمال خاشقچی دەکەن؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کە بە یاوەری شاندێکی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، سەردانی شاری جەدەی سعوودییەی کردووە، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆبووەوە.

پەیامنێری ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی کە لە گەشتەکەدا یاوەری بایدن دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بە پرسیارەکەی سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقچی و کاردانەوەی شازادەی جێنشینی سعوودیە کرد.

ئەم پەیامنێرە ئەمریکییە نوسیویەتی لە کۆتایی ئەم دیدارەدا پرسیارم لە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە کرد، ئایا داوای لێبوردن لە بنەماڵەی جەمال خاشقچی دەکەیت؟

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە پێش ئەوەی یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سعوودی بە توندی قۆڵم بگرێت، زەردەخەنەیەکی کرد.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، باس لە کوشتنی جەمال خاشقچی کردووە.

بایدن هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهیچ شێوەیەک لە لێدوانەکانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ پەراوێز خستنی سعوودیە لەبەر کوشتنی خاشقچی پەشیمان نییە.

ناوبراو هەروەها بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ناتوانێت گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی کوشتنی نەیارانی دیکەی رژێمی سعوودیە لەلایەن محەمەد بن سەلمان یان کەسانی دیکەوە بکات. بەڵام ئەگەر جارێکی دیکە کوشتنێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، وەڵامێکی بەهێزی بۆ سعوودیە دەبێت.
بایدن وتی: ئەگەر جارێکی دیکە کوشتنێکی لەم شێوەیە ڕووبداتەوە، وەڵامیان دەبێت و ڕێوشوێنی زیاتر دەگیرێتەبەر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .