پێشوازی جیاوازی ڕۆژنامەنوسان لە بایدن لە بەیت لەحم

شەممە 16 ته‌مموز 2022 - 00:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=14992

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس ڕۆژی رابردوو هەینی وەک ناڕەزایەتییەکدا بەرانبەر بە هەڵوێستی ئەم دواییەی واشنتۆن سەبارەت بە کوژرانی شیرین ئەبوعاقلە، بە پۆشینی جلوبەرگێک کە وێنەی ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسەی لەسەر بوو، پێشوازییان لە بایدن کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە فەڵەستینیەکان رایانگەیاند کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە لەکاتێکدا ڕووماڵی هەواڵی سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەیت لەحم و دیداری لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیان کرد کە جلوبەرگەکانیان وێنەی شیرین ئەبوعاقلە ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لەسەر بوو.

ئەبوعاقلە ١١ی ئایاری رابردوو، بە تەقەی راستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیلی لە شاری جنین گیانی لەدەست دا.

لەم بارەیەوە لە میانی ڕوماڵی گەشتەکەی بایدن بۆ بەیت لەحم و چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ مەحمود عەباس، ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و هاوکارانی شیرین ئەبوعاقلە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە و لایەنگری ئەو وڵاتە لە ئیسرائیل، هەموویان جلوبەرگێکیان لەبەردا بوو کە وێنەی شیرین ئەبوعاقلەی لەسەر بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ٤ی تەمووز لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەم دۆسییەی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە ناتوانرێت ئەو لایەنەی کە تەقەی کردووە دیاری بکرێت و شارەزایانی تەقەمەنیش ڕایانگەیاندووە کە فیشەکەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، و ئەم بابەتەش ڕێگە نادات دەرەنجامێکی ڕوون و ورد بەدەست بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *