شەمخانی سەردانی ئازەربایجانی کرد

هه‌ینی 15 ته‌مموز 2022 - 20:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=14983

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەری ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تەمووز لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئاسۆب ئێف هاوتا ئازەرییەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.

عەلی شەمخانی لەم گەشتەدا کە لە چوارچێوەی گەشتە پلان بۆ داڕێژراوەکان بۆ ناوچەی باشووری قەفقاز ئەنجام دەدرێت؛ جگە لە دیدار و قسەکردن لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی، لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتەش، ئیلهام عەلیێڤ کۆدەبێتەوە.

بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەمەڕ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و هەروەها تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان، لە ئامانجەکانی سەردانەکەی شەمخانی بۆ کۆماری ئازەربایجانن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *