چەند زانیاریەکی گشتی لەسەر کەرتی غەزە

شەممە 15 ئایار 2021 - 01:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=1497

لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە ڕژێمی زایۆنستی گەمارۆی کەرتی غەزەی داوە و زیاتر لە دە جار ڕووبەڕووی بزووتنەوە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بووتەوە کە دیارترینیان شەڕی ٢٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩، شەڕی ٨ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٢، شەڕی ٥١ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٤ و شەڕی ٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٩ ـیە.

کەرتی غەزە ناوچەیەکی بچوکە لە باشوری رۆژئاوای فەلەستینی داگیرکراو، کە دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست و سنووری وڵاتی میسرەوە.

درێژی کەرتی غەزە ٤١ کیلۆمەترە و پانییەکەی لەنێوان ٦ بۆ ١٢ کیلۆمەتردا دەگۆڕدرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٣٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

کەرتی غەزە لە پێنج ناوچە پێکهاتووە، کە بریتین لە ڕەفەح، خان یونس، دیر ئەلبەلەح، شاری غەزە و غەزەی باکور.

کەرتی غەزە حەوت دەروازەی سنووری هەیە لەوانە: عرز، نهال عوز، کارنی، کیسوفیم، سوفا، کەریم شالۆم (لە فەلەستینی داگیرکراو) و هەروەها دەروازەی رەفەح(لەسەر سنووری میسر)ـە کە تاکە دەروازەی سنووری چالاکە کە لە ژێر فشاری ڕژێمی زایۆنی دا لەلایەن حکومەتی میسرەوە زۆر سنوردار کراوە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ژمارەی دانیشتوانی کەرتی غەزە زیاتر لە یەک ملیۆن و نۆ سەد هەزار کەس بووە و زۆربەی دانیشتوانەکەی موسڵمان و سوننە مەزهەبن.

کەرتی غەزە تا هاوینی ٢٠٠٥ لەژێر داگیرکاریی سەربازی ڕژێمی زایۆنیەوە دا بوو و دوای چۆڵکردنی لەلایەن ئەو رژێمەوە، ڕادەستی دەسەڵاتدارانی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرا.

حەماس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٠٦ لەگەڵ بەدەست هێنانی زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمانی فەلەستین، ئیسماعیل هەنیەی وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژارد. دوای زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان فەتح و حەماس، مەحمود عەباس، هەنیەی لە سەرۆک وەزیران دورخرا و کابینەیەکی کاتی پێکهێنا.
دوای ئەوە بوو کە لە کەرتی غەزە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حەماس و فەتح دروست بوو و سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٧ دا حەماس توانی کۆنترۆڵی تەواوی غەزە بکات.

لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە ڕژێمی زایۆنستی گەمارۆی کەرتی غەزەی داوە و زیاتر لە دە جار ڕووبەڕووی بزووتنەوە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بووتەوە کە دیارترینیان شەڕی ٢٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩، شەڕی ٨ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٢، شەڕی ٥١ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٤ و شەڕی ٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٩ ـیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *