گرنگترین هەواڵەکانی ١٤١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٢

هه‌ینی 15 ته‌مموز 22 - 02:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=14954

دوایین هەواڵی ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بەرەی دۆنێتسک:
هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری سلاڤیانسک شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەند مووشەکێکی kh-59 ئەنجامدرا. زۆربەی هێرشەکانی تۆپخانەیی و ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا لەسەر میحوەرەکەی باخموت و بەرەی باکووری شاری سلاڤیانسک چڕکراوەتەوە.
پێکدادانەکانی زەمینی لە میحوەرەکانی ئیزیۆم و سلاڤیانسک و باخموت بە شێوەیەکی ناوبەناو بەڕێوەدەچێت و هێشتا سوپای ڕووسیا قۆناغی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی دەست پێنەکردووە. دوێنێ سوپای ڕووسیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناڤالۆهانسکی و وێستگەی کارەبای ڤۆگێلگیرسک هێرشێکی ئەنجامدا، بەڵام هێرشەکە هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .