تاران پشتیوانی لە هیچ یەک لە لایەنەکانی شەڕی ئۆکرانیا ناکات

پێنج شه‌ممه‌ 14 ته‌مموز 2022 - 13:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=14942

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی هاوکاری لایەنەکانی شەڕی ئۆکرانیا لەلایەن ئێرانەوە رایگەیاند کە بەرهەمهێنەرانی چەک لە هەندێک وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوانە ئەمریکا هەوڵ دەدەن بەرهەمەکانیان بفڕۆشن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لا ریوبلیکا”ی ئیتاڵی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ڕایگەیاند کە ئێران هەر لە سەرەتاوە زۆر بە ڕوونی هەڵوێستەکانی لە دژی شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاندووە و هەوڵی داوە شەڕ بوەستێنێت و دانوستانی سیاسی لە نێوان لایەنەکان دەستپێبکەن.

سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە کە توانای هەڵگرتنی مووشەکیان هەیە، ڕایگەیاند کە تاران و مۆسکۆ هاوکاری جۆراوجۆریان، لەوانە لە کەرتی بەرگریدا هەیە، بەڵام تاران پشتیوانی لە هیچ یەک لە لایەنەکانی شەڕی ئۆکرانیا ناکات، چونکە پێی وایە دەبێت شەڕەکە بوەستێت.

ناوبراو هەروەها وتی، كێشەی ئێستای ئەو ململانێیە ئەوەیە كە بەرهەمهێنەرانی چەک لە هەندێك لە وڵاتانی رۆژئاوا لەوانە ئەمریكا هەوڵی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان دەدەن، و جەختیشی كردەوە كە تاران خۆی لە هەر كارێک كە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەكان بەدوور دەگرێت و هەوڵی وەستاندنی شەڕەکە دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *