گرنگترین هەواڵەکانی ١٤٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 13 ته‌مموز 22 - 23:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=14930

ڕۆژئاواییەکان لە بەتاڵ بوونی کۆگاکانی چەکیان نیگەرانن!
وڵاتانی رۆژئاوا بە وریاییەوە لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و ناردنی کەرەستەی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە بە هۆی نیگەرانی لە تەواوبوونی کۆگاکانی چەکیان هەنگاو دەنێن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ سەربازی و یاسادانه‌رانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوسه‌نگی له‌ نێوان داواكارییه‌كانی كیێڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌ویه‌تییه‌كانی خۆیاندا بكه‌ن، لەبەر ئەوەی پێنتاگۆن لە بەتاڵ بوونی کۆگاکانی چەکی له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا نیگەرانە.
شایانی باسە کۆی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا گەیشتووەتە ٧ ملیار و ٣٢ ملیۆن دۆلار.

ئیسرائیل کەرەستەی سەربازی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت
لە ١٢ی حوزەیران، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پاکێجی نوێی کەرەستەی سەربازی بۆ هێزی فریاگوزاری مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی ئۆکرانیا دەربڕی.
ئەم پاکێجە سەربازییە بریتییە لە ١٥٠٠ کڵاو، ١٥٠٠ جلوبەرگی گوللەنەبڕ، ١٠٠٠ ماسکی دژە غاز و هتد. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەم ئامێرانە بۆ ئۆکرانیا دەگوازرێنەوە.
لە ٢١ی نیسانی ئەمساڵدا، وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، دوای داواکارییە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا، کڵاو و جلوبەرگی گوللەنەبڕ بۆ کارمەندانی پزیشکی ڕەوانەی ئەم وڵاتە دەکرێت. ئەمەش کاردانەوەی توندی ڕووسەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و باڵیۆزی ڕووسیا لە تەلئەبیب ڕایگەیاند، ئەگەر کەرەستەی بەرگری ڕەوانەی کیێڤ بکرێت، مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .