تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی باڵای داعش لەلایەن ئەمریکاوە لە حەلەب + وێنە

چوار شه‌ممه‌ 13 ته‌مموز 22 - 12:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=14908

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە پەلاماری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە نزیک شاری جەندیرێس لە پارێزگای حەلەبی سووریا کوژرا.

ڕۆژی رابردوو ١٢ی تەمووز، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە گوندی خاڵتان لە نزیک شاری جەندیرێس ماتۆڕسكیلێكیان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا كەسێک کوژرا.
بارەگای سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، کوژرانی کەسێکی بە ناوی “ماهر ئەلعەقال” راگەیاند کە یەکێکە لە پێنج سەرکردە سەرەکییەکانی داعش. هه‌روه‌ها له‌م هێرشه‌دا یه‌كێک له‌ كه‌سە نزیکەکانی ماهر به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسە بڵاونەکراوەتەوە.

دەگوترێت ماهر ئەلعەقال بە نازناوی “ئەبو ئەلبەرا ئەلشیمالی” وەک والی شام و بەرپرسی هەماهەنگی و پەرەپێدانی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە دەرەوەی سووریا و عێراق چالاکی هەبووە.

شایانی باسە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە، هاوپەیمانی ئەمریکا لانیکەم پێنج هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر فەرماندە مەیدانییەکانی هێزە چەکدارەکان و داعش ئەنجامداوە، و لە ئەنجامدا پێنج فەرماندەی ئەلقاعیدە و فەرماندەیەکی داعش کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .