سێیەم ململانێی سنووری نێوان ئێران و تاڵیبان + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەكدارانی تاڵیبان لە خاڵی سفری سنووری نێوان پارێزگای نیمرۆز و پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەگەڵ پاسەوانانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران پێكدادانیان كرد.
دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی چەند تراکتۆرێکی جووتیارانی ئێران لە ۱١ی تەمووز لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، پاسەوانانی سنووری ئێران تەقەیان لە چەکدارانی تاڵیبان کرد. ئەم ململانێیە لە خاڵی سفری سنووری شاری كەنگ لە پارێزگای نیمرۆز روویداوە و بەپێی لێدوانی سەرچاوە خۆجێییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. تەقەکردنەکە هەروەها بە دەستێوەردانی فەرماندە خۆجێییەکان دەستبەجێ ڕاگیراوە و جووتیارانی ئێرانی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان گەڕاونەتەوە.
ئەمە سێیەم ململانێی راستەوخۆی نێوان چەكدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا. گرژییە بەردەوامەکانی تاڵیبان و کۆنترۆڵنەکردنی دروستی سنوورەکان لەم دواییانەدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی یەکێک لە پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی “محەممەد سەیادی”. نەبوونی شارەزایی و مەشقپێنەکردنی چەکدارانی تاڵیبان لە بابەتەکانی پاراستنی سنووردا بووەتە هۆکاری سەرەکی چەندین ململانێی سنووری ئەم گرووپە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان، لەوانە: پاکستان، تورکمانستان، ئێران، ئۆزبەکستان و تاجیکستان.
لێدوانەکان