کۆتایی هاتنی مانۆڕی سێ ڕۆژەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی بایدن

دوو شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2022 - 12:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=14831

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆتایی بە یەکێک لە گەورەترین مانۆڕە ئەمنییەکانی هێنا.

ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هوم” لە ماڵپەڕی خۆیدا ئەم هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاند: لە سەروبەندی سەردانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی “ئیسرائیل” مانۆڕێکی سێ ڕۆژەیان بە ئامانجی پاراستنی ئەمنیەتی بایدن لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی بن-گوریۆن ئەنجامدا.

بەپێی ئەم ڕۆژنامە عیبرییە، لە ماوەی ئامادەبوونی بایدندا ڕێوشوێنی ئەمنی بەرفراوان جێبەجێ دەکرێت، لەوانەش لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە ١٦ هەزار پۆلیس و پاسەوانی سنوور لە هەموو ناوچەکان بڵاودەکرێنەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەم گەشتە و کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆکان.

هەروەها ناوەندەکانی چاودێری و هێزەکانی پۆلیس لە ناوچە و شەقامە جیاجیاکان بڵاودەکرێنەوە، هاوکات زۆرێک لە شەقامە سەرەکییەکانی نزیک هۆتێلی مانەوەی بایدن دادەخرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *